گۆڤاری کۆزان ژمارە 5 | страница 36
قەسیدەی تـۆ
رێژیر ئیسماعیل ـ قۆناغی دووەمی ماتماتیک
هەموو شەوێک قەسیدەی (تۆ)
ئەنوسمەوە، هەر تەواو نابم
بەڵک و تازە لە باسی جوانیتم
هێشتا چیم نوسیوە
ئیتر ئەبێ شەوانە بەدەم خەیاڵەوە
بە نووسینەوەی (تۆ) وە سەرقاڵبم
هێندە تەنیات کردووم
هێندە خەیاڵت کوشتوم
گەر لەسەرە مەرگیش (تۆ)
لە بری وەسیەت بنوسمەوە
هەر تەواو نابم
تۆ .. بەڵێ (تۆ)
(تۆ) چەشنی ئەستێرە کلکدارەکان
بەسەر ئاسمانی خەیالم داهاتی و ڕۆشتی
ئیدی منیش کەوتمە
حەسرەتی بینینەوەت کە مەحاڵە
(تۆ) پاساری ئاسا
لە بەهاری عومرم دەرکەوتی و هەڵفڕی
ئەی یار ئێستا عومرم خەزانە
ئەفسوس هاتنی (تۆ)ش هەر خەیاڵە
(تۆ) کوژەری خەونی من و
(تۆ) لەناوبەری خۆشبەختی من و
(تۆ) ڕێونکەری ژینی من !!
تۆ .. بەڵێ هەر (تۆ)
ئەی دۆزەخ ئاسا !!
53
ژماره (5) ب هارى 5012
ه