Middle Eastern Recipes Συνταγές της Μέσης Ανατολής | Page 72

Συνταγές της Μέσης Ανατολής
دۆڵمەى هەولێر
( دۆڵمەى هەولێر ) خواردەمەنیەکى کوردەواییە لەشارى دێرینى هەولێر پێش سەدان ساڵ خەڵکەکەى لێیانناوە و خواردویانە ، ئێستاش یەکێکە لە خواردنە ناسراو و زۆربەکارهاتوەکەى کوردان .
پێداویستیەکان
:( پێکهاتەکان ) دوو کیلۆپەراسو تەنها پەراسوەکان بێگۆشت بەکاردەهێنین , یەک کیلۆ برنجى زەرد یەک کیلۆ قیمە ( گۆشتى بەرخ یان مانگا ) ، چوار بۆ پێنج باینجان یەک کیلۆ نیو پیاز ، دووشوشە گەڵا مێو ، یەک کیلۆ تەماتە ، یەک کیلۆو نیو لیمۆ یەک کیلۆ تەماتە ، یەک بەسک سیرى وشک پێنج دانە کۆلەکە ، بیبەرى بچوک لە هەمو ڕەنگێک ، سور ، زەرد ، سەوز زەیتى کوڵە بەڕۆژە ، یەک دەستە مەعدەنوس ، یەک دەستە کەرەوز یەک دەستە شویت ، ئاوە تەماتە ، لیمەندۆزى یان سماق ، خوێ بیبەرى وورتکراوى ، تیژ سورو رەش
: چۆنێتى ئامادەکردن و لێنان سەرجەم سەوزەواتەکانى وەک ( تەماتە ، بیبەر ، باینجان و پیازەکان ).… پاکدەکەین دواتر بەجوانى-‏ لە نێو خوێياودا دەیانشۆینەوە دواتر ئەو سەوزەواتانە دەخەینە ناو قاپێکى گەورەوە . ‏--ڕۆن گەرم دەکەین لە تاوەیەک ، پارچە گۆشتەکان دەخەینە ناو ئەو ڕۆنەوە و سوریان دەکەینەوە . ‏-قاپێکى دادەنێین یەک کیلۆ برنجى تێدەکەین ، پاشان سەرجەم پێکهاتەکان جوان وورد دەکەین و تێکەڵ بە برنجەکەى
) دەکەین ، دواتر قیمە سورکراوەکە دەکەین بەسەر یاندا پاشان سێ کەوچکى گەورە ( کەوچکى چێشت ئاوى تەماتە و دوو کەوچکى گەورە ( کەوچکى چێشت ) خوێ دەکەین بەسەریاندا . ئەو پێکهاتەیەى سەرەوە کە ئامادەمان کردووە دەکەینە ناو گەلاکان و گەڵاکان دەپێچینەوەو دۆڵمەکان دروست دەکەین ‏-مەنجەڵێک دێنین لەقاتى یەکەمى نێو مەجەڵەکە ریزێک پەراسو دادەنێین لەقاتى دواتر
... تا سەرى سەرەوەى مەنجەڵەکە سەرجەم پێکهاتەکان ( پلە گۆشتە سورەوەکراوەکان ، کولەکەکان لەگەڵ دۆڵمەکان رێکدەخەین و دادەنێین .
) لەقاتى سەرى سەرەوەى مەنجەڵەکە ( ریزى سەرەوە پێش ئەوەى سەرقاپى مەجەڵەکە بنێین لیمۆى قاژکراو دادەنێین پاشان کەمێک ئاو و کەمێک ئاوى لیمۆ ( 4 بۆ پێنج لیمۆ دەگوشین ئاوى ئەو لیمۆیانە ) دەکەین بەسەر هەمویدا دواتر سەرى مەنجەڵەکە دەگرین و دەیخەینە سەر ئاگر بۆ ماوەى سەعات و چارەکێک تا بکۆڵێن و خواردنەکە ئامادەببێت .
پاش ئامادەبوون دۆڵمەکان هەڵدەڕێژینە ناو سینیەکى گەورەوە و لیمۆى قاژکراوى لەگەڵدادەنێین-‏ .
70 ΑΡΣΙΣ - Κοινωνική Οργάνωση Υποστήριξης των Νέων