Middle Eastern Recipes Συνταγές της Μέσης Ανατολής | Page 72

Συνταγές της Μέσης Ανατολής
دۆڵمەى هەولێر
( دۆڵمەى هەولێر) خواردەمەنیەکى کوردەواییە لەشارى دێرینى هەولێر پێش سەدان ساڵ خەڵکەکەى لێیانناوە و خواردویانە ، ئێستاش یەکێکە لە خواردنە ناسراو و زۆربەکارهاتوەکەى کوردان.
پێداویستیەکان
:( پێکهاتەکان) دوو کیلۆپەراسو تەنها پەراسوەکان بێگۆشت بەکاردەهێنین, یەک کیلۆ برنجى زەرد یەک کیلۆ قیمە( گۆشتى بەرخ یان مانگا) ، چوار بۆ پێنج باینجان یەک کیلۆ نیو پیاز ، دووشوشە گەڵا مێو ، یەک کیلۆ تەماتە ، یەک کیلۆو نیو لیمۆ یەک کیلۆ تەماتە ، یەک بەسک سیرى وشک پێنج دانە کۆلەکە ، بیبەرى بچوک لە هەمو ڕەنگێک ، سور ، زەرد ، سەوز زەیتى کوڵە بەڕۆژە ، یەک دەستە مەعدەنوس ، یەک دەستە کەرەوز یەک دەستە شویت ، ئاوە تەماتە ، لیمەندۆزى یان سماق ، خوێ بیبەرى وورتکراوى ، تیژ سورو رەش
: چۆنێتى ئامادەکردن و لێنان سەرجەم سەوزەواتەکانى وەک( تەماتە ، بیبەر ، باینجان و پیازەکان).… پاکدەکەین دواتر بەجوانى-‏ لە نێو خوێياودا دەیانشۆینەوە دواتر ئەو سەوزەواتانە دەخەینە ناو قاپێکى گەورەوە. ‏--ڕۆن گەرم دەکەین لە تاوەیەک ، پارچە گۆشتەکان دەخەینە ناو ئەو ڕۆنەوە و سوریان دەکەینەوە. ‏-قاپێکى دادەنێین یەک کیلۆ برنجى تێدەکەین ، پاشان سەرجەم پێکهاتەکان جوان وورد دەکەین و تێکەڵ بە برنجەکەى
) دەکەین ، دواتر قیمە سورکراوەکە دەکەین بەسەر یاندا پاشان سێ کەوچکى گەورە( کەوچکى چێشت ئاوى تەماتە و دوو کەوچکى گەورە( کەوچکى چێشت) خوێ دەکەین بەسەریاندا. ئەو پێکهاتەیەى سەرەوە کە ئامادەمان کردووە دەکەینە ناو گەلاکان و گەڵاکان دەپێچینەوەو دۆڵمەکان دروست دەکەین ‏-مەنجەڵێک دێنین لەقاتى یەکەمى نێو مەجەڵەکە ریزێک پەراسو دادەنێین لەقاتى دواتر
... تا سەرى سەرەوەى مەنجەڵەکە سەرجەم پێکهاتەکان( پلە گۆشتە سورەوەکراوەکان ، کولەکەکان لەگەڵ دۆڵمەکان رێکدەخەین و دادەنێین.
) لەقاتى سەرى سەرەوەى مەنجەڵەکە( ریزى سەرەوە پێش ئەوەى سەرقاپى مەجەڵەکە بنێین لیمۆى قاژکراو دادەنێین پاشان کەمێک ئاو و کەمێک ئاوى لیمۆ( 4 بۆ پێنج لیمۆ دەگوشین ئاوى ئەو لیمۆیانە) دەکەین بەسەر هەمویدا دواتر سەرى مەنجەڵەکە دەگرین و دەیخەینە سەر ئاگر بۆ ماوەى سەعات و چارەکێک تا بکۆڵێن و خواردنەکە ئامادەببێت.
پاش ئامادەبوون دۆڵمەکان هەڵدەڕێژینە ناو سینیەکى گەورەوە و لیمۆى قاژکراوى لەگەڵدادەنێین-‏.
70 ΑΡΣΙΣ- Κοινωνική Οργάνωση Υποστήριξης των Νέων