Kozan 2.pdf Jun. 2014 | Page 20
گرنگیبوونی پرۆگرامی ناساندن بۆ مامۆستایان
هەوران عەبدوڵاڵ ـ مامۆستا لە كۆلێژی پەروەردەی بنەڕەتی ـ زانكۆی سەالحەددین
كۆزان
:• Fantilli، R. & McDougall (2009) A study of novice teachers
.challenges and supports in the first years
• Clark، S. (2012) The plight of the novice teacher
71
ژماره (2) هاوينى 4102
پ رورديى
ه ه ه
ئاش���كرایە ك���ە ب���وون بە مامۆس���تا
(ب���ە مان���ا ڕاس���تەقینەكەی) و
پراكتیزەكردنی ئەو پیشەیە ئەركێكی
ئاس���ان نیی���ە و بگرە زەحمەتیش���ە،
چونك���ە بەش���ێوەیەكی گش���تی خۆی
ل���ە ه���ەردوو ت���ەوەری پ���ەروەردە و
فێركردن���ی قوتاب���ی دەگرێت���ەوە،
بەش���ێك لەم ئەركان���ەش بریتین لە
چۆنیەتی هەڵس���وكەوتكردن لەگەڵ قوتابی بە گوێرەی تەمەنە جیاكان، پش���تیوانی
و ڕێنوێنی كردن، دروس���تكردنی كەش���ێكی لەبار و ئارام و فێركاری لەناو پۆلدا،
لە دواییدا دروس���تكردنی تاكێكی تەندروست و بەرهەمهێن بۆ كۆمەڵگا. كەواتە
ئەمە ناڕاستەوخۆ ئاماژەیەكی ڕوونە بۆ مامۆستایان كە بەرپرسیاریەتێكی زۆریان
لەس���ەر ش���انە. بۆیە دەتوانین بڵێین هەر ئەم هۆكارەش تەواوی مامۆستایانی تازە
هەس���ت بە فشار و ترسێك دەكەن، بە تایبەتی لە ساڵی یەكەمی مامۆستایەتیان
ل���ەوەی، ك���ە ئایا دەتوان���ن ئەو ئەركەی سەرش���انیان بە دروس���تی بەجێ بگەیەنن
ی���ان ن���ا وە ی���ا ئاخۆ دەبێت س���ەركەتوو ب���ن یان نا. لەپاڵ ئەمەش���دا لە س���اڵی
یەكەمدا، مامۆستایان عادەتەن دووچاری شت گەلێ دەبنەوە، كە بۆ ئەوان نوێیە و
پێویستیان بەڕێنیشاندان هەیە بۆ بەجێگەیاندنی، هەروەها پێویستیان بە هاوكاری
و پش���تیوانی مامۆستایانی بە ئەزموون دەبێت بۆ ئەوەی بەردەوام بن و سەركەتوو
بن لەم پیش���ە نوێیەیاندا. هەر بۆیە لێرەدا بە پێویس���تی دەزانین ئەو بەرهەڵستی
و ئاس���تەنگانەی كە دێنە بەردەم مامۆستایانی تازە بخەمەڕوو، لە ڕێگای گرنگی
بوونی پرۆگرامێك (پرۆگرامی ناساندن) بخەمەڕوو وەك چارەسەرێك و پشتیوان
و پاڵپشتیێك بۆ مامۆستایانی تازە.
مامۆستایان لەگەڵ هاتنیان بۆ نێو پیشەی پیرۆزی مامۆستایەتی لە سەرەتادا
ڕۆژان���ە كۆمەڵێك ش���ت دێت���ە بەردەمیان، ك���ە نوێیە بۆ ئ���ەوان یاخود لێیان
داواكراوە كەچی پێی نازانن. بۆ نموونە كۆرس���بوك چییە و پێویس���تە چی تێدا
بێ���ت، چۆنییەتی تۆماركردنی ئامادەبوونی قوتابیان، دابەش���كردنی نمرەكان و
ش���ێوازی تۆماركردنی و كاتی پێشكەش���كردنی بە ب���ەش، مامەڵەكردن لەگەڵ
قوتابیيە ئاژاوەگێڕەكان لەناو پۆلدا، توێژینەوە و بینین و ڕاهێنانی قوتابیان،
هتر. یاخود ڕەنگە كێشەكانی مامۆستا لە سەرەتادا لە كواڵێتی وانە گوتنەوەی
بێ���ت؛ لە چۆنییەتی كۆنتڕۆڵكردنی پۆل و بەڕێوەبردنی و بەكارهێنانی كات بە
كارامەیی لە گەڵ ش���ێوازی گەیاندنی ئامانج و پەیامی ئەو وانەیە بە قوتابی.
ئەم دیاردەیە دووچاری مامۆس���تایانی قوتابخانەكانیش دەبێتەوە، بەاڵم ڕەنگە
ت���ا ڕادەیەك جۆری كار و كێش���ە و گرفت���ەكان بگۆڕێ